ئۆفەرەکانی پرۆژەکانی تر 

 
  • بەرزاییەکانی قەیوان
  • وەیس تاوەر 
  • شاری دایک 
  • سێنتراڵ پارک

پڕۆژەی  بەرزاییەکانی قـەیوان


لەسەر ڕووبەری 825,000م٢ بوونیاتنراوە کە نزیکەی 7000 یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت، پــڕۆژەکە لەلایەن گرووپی کۆمـپانیاکانی قـەیوان سـاڵی  2014 دەســت بە  دروسـتکردنی کـراوە
ساڵی 2016 دەستکراوە  بە رادەستکردنی یـەکەکان زۆنی
A  پێک هاتووە 16 باڵەخانەی نیشتەجێبوون، زۆنی B پێک هاتووە لە 38 باڵەخانەی نیشتەجێبوون،  ئێستاش کۆتا زۆنی پڕۆژەکە کاری تێدا دەکرێت کە بە زۆنی C ناسراوە.
ئەم زۆنە بە کۆتا زۆنی بەرزاییەکانی قەیوان دادەنرێت و خۆی لە 24 باڵەخانەی نیشتەجێبووندا دەبینێتەوە، پڕۆژەکە بەسەر دیمەنی جوانی شاری سلێمانیدا دەڕوانێت و دەبێتە یەکێک لە جوانترین زۆنەکانی بەرزاییەکانی قەیوان.
ڕووبەری شووقەکان بریتین لە): 150م٢ 117م٢  116م٢(

وەیس تاوەر

 

 

 تێکەڵەیەکە لەچالاکی بازرگانی و یەکەی نیشتەجێبوون، چوار نهۆمی ژێرزەمین تایبەت کراون بە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و نهۆمەکانی زەمینی و نهۆمی یەک خزمەتگوزاری و چالاکییەکان لەخۆ دەگرێت وەک: جیم، باخچەی ساوان، دایەنگا، ڕێستورانت و هتد ...

 نهۆمەکانی ٢ تاوەکو ٢٦ تایبەتن بە یەکەکانی نیشتەجێبوون، کە ژمارەیان نزیکەی 300 یەکە ئەبێت، ڕووبەری یەکەکان لەم پڕۆژەیەدا بریتین لە (203م٢ – 152م٢)
 
پڕۆژەکە دەکەوێتە گەرەکی ئیبراهیم احمد و نزیکی فولکەی سێهەمی کانی با.

پرۆژەی شاری دایک
 

بەرزی تاوەرەکان ٤٥ نهۆم پێک دێت ٥ نهۆمی سەرەتای دابینکراوە بۆ وەستانی ئوتومبیلەکان کۆتا نهۆمی تاوەرەکان پێنت هاوسە تایبەتمەندی سەرجەم شوقەکان (ساردی و گەرمی مەرکەزی شەریکەی بە ناوبانگی هایسینس نیزامی شوڤاژ - سەقفی سەرجەم شوقەکان بە کناف دروستکراوە-سەرجەم ئەرزەکەی بە تەختە ڕوپۆشکراون لەسەرجەم یەکەکان کەوانتەری بە دیاری تێدایە ) سەرەرای بونی ڕێژەیەکی زۆری سەوزای کە لە ٪٢٥ کۆی گشتی پڕۆژەکە پێک دێنێت

یەکەکان لەم پڕۆژەیەدا بە 3 ڕووبەری جیاواز بەردەستن ئەوانیش:

جۆری A: 228م٢
جۆری B: 205م٢
جۆری C: 169م٢

 کە پێک هاتووە لە 3 باڵەخانەی نوێ کە بە شێوازێکی ستانداردی سەردەمیانە دروست دەکرێن ، هاوکات دەبن بە بەرزترین باڵەخانەی شاری سلێمانی بە ناوەکانی (نالی، سالم، کوردی) ، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ساوث کوردستانەوە ئەنجامدەدەرێت کە پێشووتر پڕۆژەی شوقەکانی شاری دایکیان بەکۆتاگەیاندوە.

پرۆژەی سێنترال پارک
 

 یەکێکە لە پڕۆژە نوێیەکانی شاری سلێمانی لە گەرەکی چوارچرا و لەسەر ڕووبەری 212،500م٢ بوونیاتنراوە کە پێکدێت لە 2 زۆن، زۆنی A کە پێکهاتووە لە 9 باڵەخانە وە زۆنی B پێکهاتووە لە 4 باڵەخانەی نیشتەجێببوون
 هەر یەک لە باڵەخانەکان 25 نهۆمیان لە خۆگرتووە، بەمەش پڕۆژەکە زیاتر لە 2،600 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانەکانی شاری سلێمانی دابیندەکات.

لە پرۆژەکەدا ڕووبەرێکی فراوان بۆ سەوزایی تەرخانکراوە و ڕاڕەوێکی ڕاکردن دروستکراوە بە درێژای 2کم تایبەت وەرزش و پاسکیل سواری، لەگەڵ ئەوەشدا هەر یەکەیەک گەراجی دفنی تایبەت بە خۆی بۆ دابنینکراوە.
پرۆژەکە  سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ژیانێکى مۆدێرنى بۆ دانیشتوان فەراهەمکردووە و بەشێوەیەکی سەردەمیانە (بازاڕ و مۆڵ، ڕێستۆرانت و کافێ، خوێندنگە و دایەنگا و بـاخچەی ساوایـان) بنیاد دەنرێت لە پێناو کارئاسانی بۆ دانیشتووانی پڕۆژەکە
 یەکەکانی ئەم پڕۆژەیە بە ٢ رووبەری جیاواز بەردەستن کە ئەوانیش ) 167م٢-131م٢)

 

له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كارده‌كه‌ن

کۆمپانیای باغی شەقڵاوە بۆ خزمەتگوزاری عقاری - عێراق - هەرێمی كوردستان - هەولێر

دەتەوێت بیفرۆشیت یان بەكرێ بدەیت ؟

Copyright © 2024 Baghy Shaqlawa Real Estate - All rights reserved | Powered by Sitesown - Web Development & Design