پێشکەش کردنی راوێژو زانیاری

زۆرێك له‌ كڕيار و فرۆشياره‌كان دڵنيا نين له‌و پرسيارانه‌ى پێويسته‌ لێيان بكرێت، ئێمه‌ له‌ كۆمپانياى عه‌قاراتى باغى شه‌قڵاوه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌س كردووه‌ ، كه‌ ويستى كڕين يان فرۆشتنیان هه‌بووه‌، ئێمه‌ به‌ ته‌واوى زانيومانه‌ پێويستيان به‌ چ جۆره‌ زانياريه‌كه‌، ده‌توانين هاوكاريان بكه‌ين و ئه‌زمون و ميكانزمه‌كانمان بخه‌ينه‌ خزمه‌تيان.

ئێمه‌ له‌ كۆمپانياى عه‌قاراتى باغى شه‌قڵاوه‌ پابه‌ندين به‌ هاوكاريكردن له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئامانجى كرین و فرۆشتنى خانوبه‌ره‌، تواناى خۆمان ده‌خه‌ينه‌ خزمه‌تت.

له‌كاتى ئارەزوکردنت بۆ كرين، يان فرۆشتنى عقارەکەت ، دوو دڵ مه‌به‌ سه‌ردانى ئێمه‌ بكه‌، يان پێوه‌نديمان له‌گه‌ڵ بكه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌ت، یارمەتیت دەدەین بۆ بریاردانت بە پێدانی زانیاری دەربارەی بازاری عقارات وە نرخی عەقارەکەت و هەلسەنگاندنی  وە گشت پرسياره‌كانت به‌بێ به‌رامبه‌ر.

ئێمه‌ ته‌نها ئامانجمان وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسياره‌كانى تۆ نيه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ ئاماده‌ين خزمه‌تگوزاريه‌كانى خۆمانيشتان نيشان بده‌ين له‌ پێناو ره‌خساندنى هه‌لی زياتر، زانيارى پێويستى زياترترت كه‌ پێويستته‌ پێت ده‌ده‌ين، گشت ئه‌وانه‌ بێ به‌رامبه‌ره‌، به‌بێ هيچ پابه‌نديه‌كى مالى.
كۆمپانيانى عه‌قاراتى باغى شه‌قڵاوه‌ كۆمپانيه‌كى پێشه‌نگه‌ له‌ بوارى خزمەتگوزاری عقاری ، 18 ساڵ ئه‌زموونى هه‌يه‌ له‌ بوارى فرۆشتنى خانووبه‌ره‌ وە نێوەندگیری عقاری ، زنجيره‌يه‌ك لقى پێكه‌وه‌ به‌سترمان هه‌يه‌ به‌ نوێترين سيسته‌م، له‌ گشت ناوچه‌كانى شارى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى عێراق هه‌يه‌، تيمێكى كاركردنى لێهاتووى خاوه‌ن زانيارى له‌ بوارى فرۆشتنى خانووبه‌ره‌ به‌ گشت پسپرۆريه‌كان و ئه‌زموونى زۆر، ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داخوازيه‌كانتان، هه‌روه‌ك كۆمپانياكه‌مان گرنترين هۆكارى سه‌رچاوه‌ى سيسته‌م و پێداويستى گونجاوى هه‌يه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى باشترين خزمه‌تگوزارى به‌ باشترين كوالێت.

ئێستا ده‌توانن سودمه‌ند بن له‌ خزمه‌تگوزارى بێ به‌رامبه‌ر له‌ رێگاى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێمه‌ لێره‌وه‌ كليك
يان سه‌ردانى كردنى لقى كۆمپانياى عه‌قاراتى باغى شه‌قڵاوه‌ له‌ هه‌ولێر، لێره‌ كليك
کۆمپانیای باغی شەقڵاوە بۆ خزمەتگوزاری عقاری - عێراق - هەرێمی كوردستان - هەولێر

دەتەوێت بیفرۆشیت یان بەكرێ بدەیت ؟

Copyright © 2022 Baghy Shaqlawa Real Estate - All rights reserved | Powered by Sitesown - Web Development & Design