به‌رێوبردنى عه‌قار

ئامانجى خزمه‌تگوزارى به‌رێوبردنى عه‌قار بريتيه‌ له‌ پارێزگاريكردن له‌ وه‌به‌رهێنانى به‌ژداربووانى، وێڕاى كه‌مكردنه‌وه‌ى كات و ماندووبوون تێچوونى سه‌ره‌تايه‌ به‌جۆرێك ئێمه‌ گره‌نتى به‌ خاوه‌ن مولك ده‌ده‌ين به‌ وه‌ده‌ستهێنانى باشترين ده‌ستكه‌وتى گونجاو و به كه‌مترين ماندووبوون، بۆيه‌ ئه‌مانه‌وێت بۆ ماوه‌يه‌ك، كه‌ ئاسوده‌بيت و كارى به‌رێوبردنى مولك به‌ ئێمه‌ بسپێرى.

به‌رێوبردنى عه‌قار چيه‌؟
زۆربه‌ى خاوه‌ن موڵكه‌كان وا ده‌زانن كه‌ كارى به‌رێوبردنى عه‌قار ته‌نها بريتيه‌ له‌ له‌ ده‌ستاوده‌ستكردنى مانگانه‌، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌يه‌، له‌ كاتێكدا به‌رێوبردنى عه‌قار بريتيه‌ له‌ كردارێكى گشت لايه‌نه‌ و به‌ دواداچوون بۆ گشت كارێكى تاييبه‌ت به‌ عه‌قار ده‌گرێته‌ خۆ، ئه‌مه‌ش پێويستى به‌ زانياريه‌كى زۆر هه‌يه‌، كارى عه‌قارات و رێكخراوه‌ و ياساكان هه‌يه‌، هه‌روه‌ها پێويستى به‌رێكخستن و به‌ دواداچوونى وه‌رزى و مانگانى رۆژانه‌يه‌، پێويسته‌ كردارى به‌رێوبردنى عه‌قار له‌ دۆزينه‌وه‌ى كرێچى له‌ كاروبارى گونجاو ده‌ست پێ ده‌كات، دواتر به‌ ته‌واوكردنى كارباره‌كانى تايبه‌ت به‌ گرێبه‌سته‌ و ياساكان، وێرايى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ و كۆكردنه‌وه‌ كرێى مانگانه‌ و ناردنى بۆ خاوه‌ن موڵك، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان ئه‌گه‌ر بوونيان هه‌بێت له‌گه‌ڵ كرێچيدا، دڵنيابوون له‌ باش و مانه‌وه‌ى مولكه‌كه‌ دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى له‌ كرێچى. سه‌به‌ستكردنى مه‌ڵكه‌كه‌‌و به‌ دواداچوونى پسوله‌كانى حكومى تايبه‌ت به‌ موڵكه‌‌كه‌، گره‌نتى پاراستنى په‌يوه‌ندى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ كرێچيدا و به‌ دواداچوونى پێداويستيه‌كانيان، سه‌رپه‌رشتيكردنى چۆڵكردنى موڵكه‌كه‌، چاكردنه‌وه‌ى كه‌م و كوڕيه‌كانيانى مه‌ڵكه‌كه‌، هه‌روه‌ها چاكردنى ئه‌و بۆتانه‌ى په‌يوه‌ست به‌ موڵكه‌كه‌، هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنى موڵكه‌‌كه‌ به‌ چۆڵى و به‌ده‌ستهێنانى زۆرترين قازانج بۆ خاوه‌ن موڵك (موڵكه‌كه‌).

هەندێک له‌و خزمه‌تگوزاريانه‌ى پێشكه‌ش به‌خاوه‌ن موڵک ده‌كه‌ين

  •  به‌كرێدانى عقار و واژوکردنی گرێبه‌ستەکە له‌برى خاوه‌ن موڵک.
  • وه‌رگرتنى كرێى مانگانه‌ له‌ كرێچى و ناردنى بۆ خاوه‌ن موڵک له‌ رێگاى نووسينگه‌ى دراو، بانكى، يان هه‌ر هۆكارێكى تر، كه‌ لەسه‌رى رێك بکەون.
  •  كۆمپانيا هه‌ڵده‌ستێت بە وەرگرتنەوەی موڵکەکە دوای چۆلکردنی ، وە دووبارە بەکرێی دەداتەوە.
  •  كۆمپانيا هه‌ڵده‌ستێ به‌ چاره‌سه‌كردنى هه‌ر گيروگرفتێك ئه‌گه‌ر رووبدات له‌گه‌ڵ كرێچى له‌و حاڵه‌ته‌ى ئه‌گه‌ر كۆمپانيا نه‌يتوانى چاسه‌رى بكات، له‌ ريگاى پارێزه‌رى كۆمپانياى باغى شه‌قڵاوه‌ به‌ رێگاى ياسايى چاسه‌ر ده‌كرێت و تێچووى پارێزه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خاوه‌ن موڵك.
  • کۆمپانیا هەڵدەستێت بە وەرگرتنی کرێی یەک مانگ لە کرێچی وەک دڵنیایی (تأمینات) وە گەرانەوەی ئەو برە پارەیە بۆ کرێچی لە کاتی دەرچونی لە موڵکەکە ئەگەر هیچ کەم وکوریەکی نەبوو بە پێچەوانەوە لێێ کەم دەکرێتەوە.
  • هەڵدەستێت بە سەرپەرشتی کردنی موڵکەکە وە رادەست کردنی پارەی کارەبای نیشتیمانی و خزمەتگوزاریەکان و بەدواداچوون دەکات بە پێی پسولە. 
  • هەڵدەستێت بە دابینکردنی ستافی چاککردنەوە بۆ هەر کەموکوڕیەک لە موڵکەکە لە ئەنجامی بەکرێدان وە تێچووەکەی لەسەر خاوەن موڵکە.
  • كۆمپانيا هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابين كردنى كاردى تايبه‌تمه‌ند بۆ چاكردنه‌وه‌ى گشت ئه‌و زيانانه‌ى به‌ر عيماره‌كه‌ كه‌وتوون وتێكچوون چاككردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خاوه‌ن عيماره‌.
  • له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ كرێدانێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن موڵک ده‌كرێت له‌سه‌ر نرخى به‌كرێدانى مانگانه‌.
  • کۆمپانیای باغی شقلاوە لە جیاتی ئەو خزمەتگوزاریانەی سەرەوە کرێی یەک مانگ لە پارەی کرێیەکە وەردەگرێت.

به‌رێوبردنى عه‌قاڕ بۆ؟

وه‌به‌رهێنان له‌ رێگاى موڵکەکەت پێویستی به‌ لێهاتوويى و پيشه‌ييه‌وه‌ ده‌بێت ، به‌رێوبردنى عقار پێويستى به‌ پيشه‌يه‌كى زۆر و كات و ماندوبونێكى زۆر هه‌يه‌، زياتر له‌وه‌ى، كه‌ هه‌ندێك وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بۆى ده‌چن، بۆيه‌ باشترين چاسه‌ر ئه‌وه‌ پشت به‌ كۆمپانيه‌كى پيشه‌ى ببه‌ستيت بۆ به‌رێوبردنى

هه‌ڵبژاردنى كۆمپانيه‌كى شياو بۆ به‌رێوبردنى موڵکەکەت ده‌بێ به‌شێوه‌يه‌كى زۆر وردبينانه‌ بێت، كۆمپانياى باغى شه‌قڵاوه‌ باشترين و نمونه‌يى ترين هه‌ڵبژاردنته‌ له‌به‌ر ئه‌و هۆيانه‌ى خواره‌وه:
  • زانياريه‌كى زۆر له‌ بوارى عه‌قارات .
  • هه‌بوونى نوێترين سيسته‌مى عه‌قارات.
  • گشت ئيشه‌كانى كاركردن پيشه‌يىه‌ و كاره‌كانى گشت تايبه‌تمه‌نديه‌كانى هه‌يه‌ له‌ گشت بواره‌كانى كارگێرى ياسايى دارايى و به‌بازاڕكردن.
  • نووسينگه‌ و لقه‌كانى له‌ گشت شارى هه‌ولێر هه‌ن، بنه‌ماى هێڵكارى ته‌واومان لايه‌ بۆ ئه‌و كرێچيه‌ى چاوەروان ده‌كه‌ن بۆ به‌كرێ گرتن.
  • ليستێكى گه‌وره‌مان لايه‌ بۆ گشت ئه‌و موڵکانەی به‌رێوه‌يان ده‌به‌ين.
  • كاركردن له‌ گشت لقه‌كانمان بۆ ماوه‌ى شه‌ش (6) رۆژه‌ له‌ هه‌فته‌يه‌كدا له‌ كاتژمێر نۆى به‌يانى تاخۆر ئاوا بۆ ئاسان كردنى كارى گشت زۆرترين ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌دواى خزمه‌تگوزاريه‌كانمانن.
  • لە كۆمپانياى باغى شه‌قڵاوه‌ روونكردنه‌وه‌ى گشتگيرمان لايه‌ بۆ به‌ بازاركردنى عقار و گشت پێشهات و گۆرانكاريه‌كان.
  • نه‌خشه‌سازى روونكردنه‌وه‌ى گونجاومان لايه‌.
به‌ده‌ست مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كرێچي ماندووی ؟؟!!!
ئێمه‌ دڵنيايى و وه‌ده‌ستهێنانى زياترت بۆ دابين ده‌كه‌ين له‌ موڵکەکەت له‌ هه‌مان كاتدا.
كۆمپانيانى عه‌قاراتى باغى شه‌قڵاوه‌ كۆمپانيه‌كى پێشه‌نگه‌ له‌ بوارى خزمەتگوزاری عقاری ، 14 ساڵ ئه‌زموونى هه‌يه‌ له‌ بوارى فرۆشتنى خانووبه‌ره‌ وە نێوەندگیری عقاری ، زنجيره‌يه‌ك لقى پێكه‌وه‌ به‌سترمان هه‌يه‌ به‌ نوێترين سيسته‌م، له‌ گشت ناوچه‌كانى شارى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى عێراق هه‌يه‌، تيمێكى كاركردنى لێهاتووى خاوه‌ن زانيارى له‌ بوارى فرۆشتنى خانووبه‌ره‌ به‌ گشت پسپرۆريه‌كان و ئه‌زموونى زۆر، ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داخوازيه‌كانتان، هه‌روه‌ك كۆمپانياكه‌مان گرنترين هۆكارى سه‌رچاوه‌ى سيسته‌م و پێداويستى گونجاوى هه‌يه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى باشترين خزمه‌تگوزارى به‌ باشترين كوالێت، راستگۆيى و خزمه‌تگوزاريه‌كانمان به‌ باشترين شێوه‌ و دياترين هۆكارى بڵاوبووينه‌وه‌ ناو ده‌ركردنيه‌تى. 


موڵكه‌كانت له‌ ده‌ستێكى ئه‌ميندایە !!! 

بۆ زياتر زانيارىه‌ شاره‌زابوون ده‌رباره‌ى خزمه‌تگوزارى به‌رێوبردنى عقار تكايه‌ پەیوەندیمان پێوەبکە كلیک لێرە بکە
سه‌ردانى يه‌كێك له‌ لقه‌كانمان بكه‌، ده‌توانى زانيارى زياتر وه‌ده‌ست بێنيت ده‌رباره‌ى لقه‌كانمان كلیک لێرە بکە

له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كارده‌كه‌ن

کۆمپانیای باغی شەقڵاوە بۆ خزمەتگوزاری عقاری - عێراق - هەرێمی كوردستان - هەولێر

دەتەوێت بیفرۆشیت یان بەكرێ بدەیت ؟