تێکەڵەیەکە لەچالاکی بازرگانی و یەکەی نیشتەجێبوون، چوار نهۆمی ژێرزەمین تایبەت کراون بە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و نهۆمەکانی زەمینی و نهۆمی یەک خزمەتگوزاری و چالاکییەکان لەخۆ دەگرێت وەک: جیم، باخچەی ساوان، دایەنگا، ڕێستورانت و هتد ...
بەرزی تاوەرەکان ٤٥ نهۆم پێک دێت ٥ نهۆمی سەرەتای دابینکراوە بۆ وەستانی ئوتومبیلەکان کۆتا نهۆمی تاوەرەکان پێنت هاوسە تایبەتمەندی سەرجەم شوقەکان (ساردی و گەرمی مەرکەزی شەریکەی بە ناوبانگی هایسینس نیزامی شوڤاژ - سەقفی سەرجەم شوقەکان بە کناف دروستکراوە-سەرجەم ئەرزەکەی بە تەختە ڕوپۆشکراون لەسەرجەم یەکەکان کەوانتەری بە دیاری تێدایە ) سەرەرای بونی ڕێژەیەکی زۆری سەوزای کە لە ٪٢٥ کۆی گشتی پڕۆژەکە پێک دێنێت
یەکەکان لەم پڕۆژەیەدا بە 3 ڕووبەری جیاواز بەردەستن ئەوانیش:
جۆری A: 228م٢ جۆری B: 205م٢ جۆری C: 169م٢
کە پێک هاتووە لە 3 باڵەخانەی نوێ کە بە شێوازێکی ستانداردی سەردەمیانە دروست دەکرێن ، هاوکات دەبن بە بەرزترین باڵەخانەی شاری سلێمانی بە ناوەکانی (نالی، سالم، کوردی) ، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ساوث کوردستانەوە ئەنجامدەدەرێت کە پێشووتر پڕۆژەی شوقەکانی شاری دایکیان بەکۆتاگەیاندوە.
یەکێکە لە پڕۆژە نوێیەکانی شاری سلێمانی لە گەرەکی چوارچرا و لەسەر ڕووبەری 212،500م٢ بوونیاتنراوە کە پێکدێت لە 2 زۆن، زۆنی A کە پێکهاتووە لە 9 باڵەخانە وە زۆنی B پێکهاتووە لە 4 باڵەخانەی نیشتەجێببوون هەر یەک لە باڵەخانەکان 25 نهۆمیان لە خۆگرتووە، بەمەش پڕۆژەکە زیاتر لە 2،600 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانەکانی شاری سلێمانی دابیندەکات. لە پرۆژەکەدا ڕووبەرێکی فراوان بۆ سەوزایی تەرخانکراوە و ڕاڕەوێکی ڕاکردن دروستکراوە بە درێژای 2کم تایبەت وەرزش و پاسکیل سواری، لەگەڵ ئەوەشدا هەر یەکەیەک گەراجی دفنی تایبەت بە خۆی بۆ دابنینکراوە. پرۆژەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ژیانێکى مۆدێرنى بۆ دانیشتوان فەراهەمکردووە و بەشێوەیەکی سەردەمیانە (بازاڕ و مۆڵ، ڕێستۆرانت و کافێ، خوێندنگە و دایەنگا و بـاخچەی ساوایـان) بنیاد دەنرێت لە پێناو کارئاسانی بۆ دانیشتووانی پڕۆژەکە یەکەکانی ئەم پڕۆژەیە بە ٢ رووبەری جیاواز بەردەستن کە ئەوانیش ) 167م٢-131م٢)